عیراقی

هەرێم داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات بۆ سەرژمێری عیراق رۆڵ بگێڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێم داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات بۆ سەرژمێری عیراق رۆڵ بگێڕێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 وەزیری پلاندانانی هەرێم رایگەیاند، پێویستە ئەو سەرژمێرییەی بڕیارە لە كۆتایی ساڵی داهاتوو لە عیراق بكرێت بۆ پەرەپێدانی بوارەجیاجیاكان بێت، هەروەها دووربێت لەتێكەڵكردنی  بابەتی سیاسی.

د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبونەوەیەكدا بەئامادەبونی سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێم لەگەڵ مهدی عەللاق، راوێژكاری نیشتمانی سەرژمێری بۆ عیراق لەرێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ دانیشتوان باسیان لە دواین هەوڵەكان سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لەعیراق و هەرێم كرد.

د. دارا رەشید، رایگەیاند "پێویستە كار لەسەر هەماهەنگییە بەردەوامەكانی نێوان هەردوولا بكرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت سەرژمێریەكی دروست و سەركەوتوو ئەنجامبدرێت".
وەزیری پلاندانانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا شاندێكی دەزگای ناوەندی ئاماری عیراق لەهەرێمی كوردستانە بەمەبەستی بەردەوامیدان بە كۆبوونەوەكان، باسیشیان لە دواین ئامادەكاریەكان بۆ  پرۆسەی سەرژمێری گشتی كرد كە بۆ كۆتایی ساڵی 2021 دواخرا".

هەروەها داواشیكرد "رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ سەرژمێری رۆڵی زیاتر بگێرێت بەتایبەت لە پاڵپشتی تەكنیكی و دارایی بەهۆی بارودۆخی دارایی عیراق".

تائێستا هەشت جار سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عیراق ئەنجامدراوە، كە دواترینیان سەرژمێرییەكەی ساڵی 1997بووە، ئەو سەرژمێرییە لە 15 پارێزگای عیراق بەڕێوەچوو، بەڵام سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستانی نەگرتەوە، بەپێی ئەو سەرژمێرییە ژمارەی دانیشتوانی عیراق بە 19 ملیۆن و 184 هەزار 543 كەس دیاریكرا، بەڵام ئێستا بەپێی خەمڵاندنەكانی وەزارەتی پلاندانانی عیراق ژمارەی دانیشتووانی عیراق گەیشتووەتە سەروو 30 ملیۆن كەس.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان