کوردستانی
ئاوات حیسامەدین: خەڵک بە کۆمەڵ دەگەڕێنەوە بۆ سەر ئایینی زەردەشتی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نوێنەری زەردەشتییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایدەگەیەنێت خەڵک بە کۆمەڵ دەگەڕێنەوە بۆ سەر ئایینی زەردەشتی و باس لەوەش دەکات دەرچواندنی یاسای ژمارە پێنجی ساڵی 2015 هۆکارە بۆ زیادبوون ژمارەی زەردەشتییەکان.
ئاوات حیسامەدین، نوێنەری زەردەشتییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای وت "خەڵک بە لێشاو لە هەرێمی کوردستان دەگەڕینەوە بۆ سەر ئایینی زەردەشتی".
سەبارەت بە گەڕانەوەی خەڵکی بۆ سەر ئایینی زەردەشتی ئاوات عیسامەدین وتیشی "دەرچواندنی یاسای ژمارە پێنجی ساڵی 2015 لە پەرلەمانی کوردستان هۆکارە بۆ زیادبوون ژمارەی زەردەشتییەکان".
باس لەوەش دەکات "یاسای ژمارە پێنجی ساڵی 2015 لە پەرلەمانی کوردستان رێگە دەدات لەسەرجەم شارەکان بارەگای هەبێت و کەسەکە خۆی ئاشکرا بکات کام ئایینی هەڵبژاردووە و هەرکەس و لایەنێک دژی هەر ئایینێک بوەستێتەوە سزا دەدرێت".
ک.ر