عیراقی

داواكارییەكی كازمی لەكاتی سەردانەكەیدا بۆ هەرێم ئاشكرا دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داواكارییەكی كازمی لەكاتی سەردانەكەیدا بۆ هەرێم ئاشكرا دەبێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات، لە سەردانەكەیدا بۆ هەولێر، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق داوای لە حكومەتی هەرێم كردووە تەواوی ئەو كەسانەی داواكراون و فەرمانی دەستگیركردنیان هەیە لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە، حكومەتی هەرێم رادەستیان بكاتەوە.

بەدر زیادی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقیەی راگەیاندووە "كازمی لەگەڵ حكومەتی هەرێم جەختی لەوە هەماهەنگی هەردوولا كردووەتەوە سەبارەت بە دەستگیركردنی تیرۆریستان، ئەوەش خاڵی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكانی هەردوولاو چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیانە".

وتیشی "ژمارەیەكی زۆر داواكراو هەن لە هەرێمی كوردستان كە لەم دواییانەدا دەستكراوە بە رادەستكردنیان، ئەوەش هەنگاوی بەرەوپێشچوونی هەردوولایە".

بەدر زیادی ئەوەشی خستەڕوو "چاوەڕێ دەكەن لە چەند رۆژی داهاتوودا هەرێم تەواوی داواكراوان رادەستی حكومەتی ناوەند بكاتەوە، هەروەها ئەنجومەنی نوێنەرانیش بە جدی چاودێری ئەو پرۆسەیە دەكات".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان