جیهانی
ئێران: سزاكانی ئەمەریكا جەنگێكە بەبێ خوێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، ئەمەریكا جەنگێكی دژ بە ئێران لە رێگەی سەپاندنی سزاكانەوە بۆسەر نەوتی ئێران دەستپێكردووە.
بیژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند "ئێران لە شەڕێكی بێ خوێندایە لەگەڵ ئەمەریكا، ئەویش بەهۆی ئەو سزایانەی ئەو وڵاتە بەسەر ئێراندا سەپاندوونی".
وتەكانی بیژەن لەكاتێكدایە، پێشتر ناوبراو داوای لە وڵاتانی ئۆپێك كردبوو پابەند نەبن بەو گەمارۆ ئابووریانەوە كە ئەمەریكا بەسەر ئێراندا سەپاندویەتی.
ئەمڕۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سزای بەسەر زیاتر لە 24 كەس و لایەنی ئێران سەپاند كە بەشداربوون لە بەرنامەی موشەكی و ناوەكی ئێراندا، ئەمەش سزاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بەسەر تاراندا پتەوتر دەكات.