عیراقی

پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020ی عیراق گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەران

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020ی عیراق گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەران
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020ی عیراقی پەسەندکرد و کەمێک پێش ئێستا پرۆژەی بودجەی ساڵی 2020 گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی ئەوەی بخرێتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکان و دەنگی لەسەر بدرێت.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020ی عیراق گەیشتووەتە ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام تاوەکو ئێستا نەهاتووەتە بەردەم لیژنەی دارایی".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی سبەینێدا باسی پرۆژە یاسای بودجەی 2020 نەکراوە، بەڵام پێدەچێت لە کۆبوونەوەی رۆژی پێنچەشەممەدا دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2020ی عیراق بکرێتە بەرنامەی کارەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان