عیراقی

عیراق هاوردەکردنی چەند بەرهەمێکی قەدەغەکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق هاوردەکردنی چەند بەرهەمێکی قەدەغەکرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق لیستی ئەو بەرهەمە کشتوکاڵی و ئاژەڵیانەی بڵاوکردەوە کە هاوردەکردنیانی لەدەرەوەی وڵاتەوە قەدەغەکردووە و ئاماژەی بەوەشکردووە  لەهەموو دەروازەکانەوە هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە قەدەغەدەکرێن.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق لیستی ئەو بەرهەمە کشتوکاڵی و ئاژەڵیانەی بڵاوکردەوە کە هاوردەکردنیانی قەدەغەکردووە ئەوانیش "خەیار، باینجان، قەرنابیت، گێزەر، پەتاتە، کەلەرم، سیر، بیبەر، تەماتە، شێلم و هەنگوین".

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە بەرهەمە ئاژەڵییەکان کراوە کە بریتین لە "هێلکە، مریشکی زیندوو، مریشکی سەربڕاو، ماسی دەریای و ماسی بەستوو".

ئەوەشخراوەتەڕوو "بە پشتبەستن بە بڕیاری لیژنەی کاروباری ئابووری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانەمان دەرکردووە، هەروەها ئەو بەرهەمانەی دەستنیشانکراوە هاوردەکردنیان لە هەموو دەروازەکانەوە قەدەغەیە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan