کوردستانی

په‌رله‌مان ده‌نگ به‌ پرۆژه‌ یاسای چاكسازی ده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌رله‌مان ده‌نگ به‌ پرۆژه‌ یاسای چاكسازی ده‌دات
مه‌ودا میدیا-

دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای چاكسازی ده‌ستی پێكرد، ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانن.

هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و دارایی و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و بریكارانی وه‌زاره‌ته‌كانی شه‌هیدان و دارایی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانن.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر ده‌كرێت.

له‌ به‌شی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان هه‌ردوو پرۆژه‌ یاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره‌ عه‌قڵییه‌كان و پرۆژه‌ بڕیاری رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان په‌سه‌ند كرا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان