عیراقی

عیراق كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ دروستبووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ دروستبووە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "حكومەتی عیراق كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ دروستبووە و دەیەوێت بە پەسەندكردنی بودجەی 2020 لەو رێگەیەوە قەرز بكات تا مووچەی پێ دابەش بكات.

 شیروان میرزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای وت"تائێستا لەبارەی پەسەندكردنی بودجە هیچ بەرەوپێشچوونێك رووینەداوە و بڕواش ناكەم بەمزووانە بودجەی 2020 پەسەند بكرێت".

وتیشی "حكومەت دەیەوێت ئەم بودجەیە تێپەڕێت تا قەرز بكات جگە لەوەش عیراق كێشەی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ دروستبووە و لەو رێگەیەوە دەیەوێت چارەسەری بكات".

شیروان میرزا دەشڵێت " شاندە هونەری و تەكنیكیەكەی هەرێم لە بەغدا تائێستا كۆبوونەوەكانیان بەردەوامە و گفتوگۆ لەبارەی ستراتیژیەتی بودجەوە دەكەن بۆ سێ ساڵی داهاتوو رەنگە تا كۆتایی هەفتەی داهاتووش لە بەغدا بمێننەوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان