ئابووری

نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی 320 ملیارەكەی بەغدا بۆ هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی  320 ملیارەكەی بەغدا بۆ هەرێم
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت "لیژنەیەكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی سەرجەم دەروازە سنووریەكانی كردووە و سەرقاڵی ئامادەكردنی راپۆرتن لەوبارەیەوە، سەبارەت بە 320 ملیارەكەی بەغداش باس لەوە دەكات تائێستا دیار نییە كەی ئەو پارەیە دەنێردرێتە هەرێم.

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان بە مەودا میدیای وت"سەردانەكانمان بۆ سەرجەم دەروازە سنووریەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە، لەئێستادا سەرقاڵی نووسینی راپۆرتین لەوبارەیەوە".

سەبارەت بە ناردنی 320 ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان وتی"بڕواناكەم سبەینێ بەغدا پارە بنێرێت و زیاتر دوادەكەوێت چونكە بەغدا خۆشی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەیە".

حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی شوباتی بە لێبڕینی 21% دابەشكرد، لە 2020/08/18 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی سێی بەهەمان بڕەوە دابەشكرد.

بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا، بڕیاریشە تاوەكو گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ بەغدا و تاوەكو ئەوكاتەی بەغدا 320 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، هەر بەو رێژەیە مووچە دابەشبكرێت.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان