تەندروستی

ئەو خواردنانەی پێویستن و ئەوانەشی كە دەبێت پێش سێكسكردن نەیخۆیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو خواردنانەی پێویستن و ئەوانەشی كە دەبێت پێش سێكسكردن نەیخۆیت
مەودا میدیا-

خواردن بەشێوەیەكی گشتی كاریگەریی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ هەیە تەنانەت پەیوەندیی بە لایەنی سێكسی مرۆڤەكانیشەوە هەیە.

ئەم خواردنانەی پێویست پێش سێكسكردن پێویستن بیانخۆیت:

یەكەم: تەماتە
دەوڵەمەندە بە مادەی ئەلیكۆبین و ئەوەش پیاوان سوورتر دەكات لەسەر جوڵە و لەڕووی سێكسییەوە چالاكتریان دەكات.
دووەم: نیسك
خواردانی شۆربای نیسك توانای حەزی وەچەخستنەوە لای ژن و پیاو زیاتر دەكات، هەربۆیە پێویستە پێش سێكسكردن نیسك بخۆیت.

سێیەم: گوێز
گوێز رێژەیەكی زۆر لە ئۆمیگای تێدایە و ئەوەش بەشێوەیەكی گشتی كاریگەریی لەسەر باشبوونی تەندروستی و حەزی سێكسیكردن دەبێت.
چوارەم: شكولاتە
بەهۆی بوونی چەندین ڤیتامینەوە خواردنی شكولاتە یارمەتیی ژن و پیاو دەدات بۆ سێكسكردن.

پێنجەم: ماسی و خواردەمەنییە ئاوییەكان
لە هەموو خواردەمەنییەكانی دیكە دەوڵەمەندترە بە زنك، ئۆمیگا و فسفۆر، ئەوەش لای ژن و پیاو حەزی سێكسی زیاد دەكات، هەروەها یارمەتیی زوو رەپتربوونی چوك دەدات.

شەشەم: جەرجیر
جەرجیر دەوڵەمەندە بە كانزاكان و ڤیتامینە جۆراوجۆرەكان كە یارمەتیدەرە بۆ زیاتر ئارەزووكردنی پیاوان لە سێكس، هەروەها دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی رێژەی هەڵمژینی پیسبوونە ژینگەییەكان كەوا كاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ هەیە.

حەوتەم: ئەڤۆكادۆ: ئەڤۆكادۆ ژنان بۆ سێسكردن هەڵدەنێ، هەروەها توانای سێكسكردن لای پیاوان زیاتر دەكات.

هەشتەم: گێزەر
لە باشترین ئەو خواردنانەیە كە توانای سێكسكردن لای پیاوان زیاتر دەكات بەهۆی بوونی رێژەیەكی زۆری ڤیتامینات، مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، كالیسیۆم و مەگنیسیۆم و كبریت. هەموو ئەوانەش رۆڵی دەبێت لە باشتركردنی توانای پەیوەندیی سێكسی.

نۆیەم: هەروەها خواردنی میوەكانی وەكو مۆز، شلك و هەنار، رۆڵیان لە زیاتركردنی توانا و حەزی سێكسكردن هەیە.

لەگەڵ ئەوەشدا نابێت ئەم خواردنانە پێش سێكسكردن بخورێت:

یەكەم: گۆشت
بەتایبەت خواردنی گۆشتی دروستكراو ئەویش بەهۆی درەنگ هەرسبوون و هەندێك مادەی تێدایە كە هەستی تەمەڵی و بێتاقەتیت تیادا زاڵ دەكات.

دووەم: پاقلەمەنییەكان
خواردنی پاقلە و فاسۆلیا لە باشترین خواردەمەنییەكانن، بەڵام ئەگەر پێش سێكسكردن بخورێت، ئەوا كاریگەریی نەرێنی لەسەر پەیوەندیی سێكسی دەبێت.

سێیەم: نەعنا
خواردنی نەعنا یارمەتیت دەدات بۆ باشتركردنی كرداری هەرسكردن، بەڵام حەزی سێكسی لای پیاوان كەمتر دەكاتەوە.

چوارەم: شۆفان
هەروەها خواردنی شۆفان لای ژن و پیاو ئارەزووی سێكسكردن كەم دەكات.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان