عیراقی
دەستەی دەستپاكی عیراق ئاماری سێ مانگی رابردووى راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دەستەی دەستپاكی عیراق رایگەیاند، لە ماوەی سێ مانگدا بەتۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی ٨٥ تۆمەتباریان دەستگیركردووە، باس لەوەشدەكات كە زیاتر لە 27 ملیار دیناریان بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕاندووەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكان لە دەستەی دەستپاكی عیراق "لە سەرەتای مانگی ئایارەوە تا كۆتایی مانگی تەمموزی ئەمساڵ، جیا لە دەستگیركردنی 85 تۆمەتبار بە دۆسیەی گەندەڵی، بڕی 27 ملیار و 400ملیۆن دینار گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت".
ئەو فەرمانگەیە ئەوەشی خستووەتەڕوو " دەستگیركردنی ئەو كەسانە و گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارەیە بۆ خەزێنەی دەوڵەت لە ئەنجامی 97 هەڵمەتدا بووە كە لە بەغدا و پارێزگاكانی تر ئەنجامیانداوە".
فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكان لە دەستەی دەستپاكی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە " هەر لە میانی هەڵمەتەكانیان دەستیان بە سەر دەیان مامەڵەی ساختەی خانوبەرە و خانەنشینیدا گرتووە".