کوردستانی

كاركردن بە گرێبەستە كشتوكاڵیەكانی سەردەمی بەعس راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاركردن بە گرێبەستە كشتوكاڵیەكانی سەردەمی بەعس راگیرا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

لە سەر داوای د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق  وەزارەتی دادی عیراق كاركردنی بە گرێبەستە كشتوكاڵییەكانی سەردەمی بەعس راگرت.

 بڕیارەكەی وەزارەتی دادی عیراق كە ئاڕاستەی هەریەك لە پارێزگاكانی كەركووك نەینەوا و دیالە و سەڵاحەدین و كەربەلا و نەجەف  وئەنبار كراوە، بە یاسا رێگری دەكات لە گەڕانەوەی عەرەبە هاوردەكان و دەستگرتن بە سەر زەوی و زاری هاوڵاتیانی كورددا.

هەر بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی دادی عیراق تایبەتمەندی دراوە بە شاری كەركوك و هەموو ئەو بڕیارانە هەڵوەشاونەتەوە كە ئامانج لێی گۆڕینی دیموگرافی شارەكەیە.
 


Qaiwan
Qaiwan