عیراقی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یاسای هەڵبژاردنەکان یەکلادەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاریدا لە مانگی شەشی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق ئەنجام بدرێت بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەرقاڵی دەنگدانە بە پرۆژە یاسای هەڵبژاردن، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت شەممەش کۆتا دانیشتنی پەرلەمان دەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بابەتە.
ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆژە یاسای هەڵبژاردن دەمێکەیە هاتووەتە ناو پەرلەمان دەنگی لەسەر دراوە و بووەتە یاسا، هەروەها ئەوەی ماوەتەوە تەنها بازنەکانی دەنگدان ماوەتەوە واتە نەخشەی بازنەی دەنگدان".
ئەوەشی خستەڕوو "سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رۆژی شەممە 26ی ئەیلولی 2020ی دیاریکردووە بۆ دانیشتنێکی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردن و بڕیارە رۆژی شەممەش کۆتا دانیشتن بێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بابەتە".
لە وەڵامی پرسیاری مەودا میدیادا سەبارەت بەوەی تاچەند ئەگەر هەیە لەو کاتەی دیاریکراوە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق بەڕێوەبچیت ئارەزوو مەحمود وتی "دوو کێشەی سەرەکی هەیە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەوانیش، یاسای هەڵبژاردن و یاسای دادگای ئیتیحادیە، کە لە ئێستادا کاریان لەسەر دەکرێت ئەگەر ئەو دوو یاسایە بە تەواوەتی دەنگیان لەسەر بدرێت، ئەوەی دەمێنێتەوە میکانیزمی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانە و ئاخۆ تاچەند ئامادەن بۆ هەڵبژاردن".
س.س