تەندروستی
بۆ تەندروستییەکی باشتر خواردنی پیاز لە یادمەکە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پیاز یەکێکە لە خواردنە تەندروستەکان و هەمیشە پزیشکان ئامۆژگاری ئەوەمان دەکەن کە لە ژەمەکاندا پیاز بخۆین، چونکە پیاز سوودی زۆری بۆ تەندروستی لەشمان هەیە و چارەسەری چەندین نەخۆشی دەکات، لە سوودەکانی پیاز:

- رێژەی شەکر لە خوێندا ڕێکدەخات.
- بۆنکردنی پیازی تیژ و خواردنی میکرۆب دەکوژێت، چونکە جۆرێک میکرۆب کوژ لە پێکهاتەکەیدا هەیە.
- پیاز وەک پێکوتەیەک یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی کە تووشی نەخۆشی نەبیت.
- پیاز ڕۆڵێکی باشیشی هەیە بۆ تەنگەنەفەسی و یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی.
- یارمەتی باشترکردنی کرداری هەرس دەدات.
- بەرگری لەش بەهێز دەکات بەرامبەر بە نەخۆشی و پەتاکان.
- سەرچاوەیەکی باشی ئەو ڤیتامینانەیە کە جەستەی مرۆڤ پێویستی پێیەتی.
- پیاز بۆ گەشەی ئێسک باشە و پتەوی دەکات.
س.س