عیراقی
سەندیكای مامۆستایانی عیراق ترسی لە كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكان هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
سەندیكای مامۆستایانی عیراق، ترسی هەیە لە كردنەوەی خوێندنگەكان، باس لەوەشدەكات نایانەوێت ئەزمونی هەندێك وڵات دوبارە بكەنەوە كە دوای كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكان، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا زیادیكردەوە.
عەباس سودانی، نەقیبی سەندیكای مامۆستایانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پێویستە پێش وەزارەتی پەروەردە و ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی پرسی كردنەوەی خوێندنگەكان بكەین، چونكە خوێندنی ساڵی نوێ بەهۆی هەڵكشانی ڤایرۆسی كۆرۆنا قورسە و ئەگەر بەباشی لێكۆڵینەوەی لەسەر نەكەین خراپ دەبێت".
وتیشی "پێویستە ئامادەكاری خوێندكاران لەهەموو قۆناغەكاندا لە بەرچاو بگیرێت و هەروەها ئەوەش لە بەرچاو بگیرێت ژمارەیەكی زۆری خوێندنگەكان دوو دەوام و سێ دەوامیان تێدایە".
بەوتەی سودانی، یەكێك لە پێشنیارەكانی سەندیكاكەیان ئەوەیە "دەوامی خوێندكارانی پۆلەكانی یەك و دوو سێی سەرەتایی لەگەڵ پۆلە كۆتاكان لە خوێندنگە بێت و قۆناغەكانی دیكە سیستمی خوێندن لە دەرەوەی پۆل و ئۆنلاین بێت".