عیراقی

عیراق: لەبارەی كێشەی ئاو لەگەڵ توركیا پێشكەوتن بەدیهاتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق: لەبارەی كێشەی ئاو لەگەڵ توركیا پێشكەوتن بەدیهاتووە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق رایگەیاند، بەغدا و ئەنقەرە لە پرسی ئاودا لە لێكتێگەیشتنی نێوانیاندا پێشكەوتنی بەرچاویان لە بەدەستهێناوە، باس لەوەشدەكات بەكارهێنانی ئاو لە هەموو بوارەكاندا، بە تایبەت بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا پێویستی بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە هەیە.

مەهدی حەمدانی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق رایگەیاند "وەزارەتەكەیان لە داڕشتنی پلانی تۆكمە بۆ بەگەڕخستنی سەرچاوەئاوییەكان و لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشانەی رووبەڕووی سامانی ئاو لە عیراق بووەتەوە سەركەوتوو بووە".

وتیشی " لەبارەی ئاوی رووبارەكانی دیجلە و فوراتەوە و هەردوو وڵات لە لێكتێگەیشتنی نێوانیاندا پێشكەوتنی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە و جەخت لەسەر چارەسەری كێشەكان دەكەنەوە".

وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق باسی لەوەشكرد "بەكارهێنانی ئاو لە هەموو بوارەكاندا، بە تایبەت بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا پێویستی بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە هەیە، تا بگەنە رێككەوتن و بتوانن پشكی خۆیان بەدەستبهێنێن".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان