جیهانی
بەریتانیا قاچاخچییەكی كورد دەستگیردەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
میدیاكانی بەریتانیا ئاشكرایانكرد، هێزەكانی پاسەوانی سنوور، لە رێگەی سیستەمی نوێی چاودێریكردنی سنوورە ئاوییەكان، قاچاخچیەكیان بەناوی "رێبوار ئەحمەد" دەستگیركردووە.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی " هێزی پاسەوانی سنوور، لە رێگەی سیستەمێكی نوێ وە چاودێری سنوورە ئاوییەكان دەكات، كە ناونراوە "چاوێك لە ئاسمان"، و چەند كۆچبەرێكی نایاسایی و قاچاخچییەكەیان دەستگیركردووە، كە لە فەرەنساوە ژمارەیەك كۆچبەری بە بەلەم پەڕاندووەتەوە بەریتانیا".
هەر بەپێی ئەو راپۆرتە "قاچاخچیەكە ناوی "رێبوار ئەحمەد"ە و 36 ساڵە، كاتێك لە رێگەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان چاودێریكراوە و دەركەوتووە سەرقاڵی بە قاچاخبردنی پەنابەرانە، لەگەڵ تیمی فریاگوزاری و هێزی پاراستنی سنوور، چوونەتە ناوچەكە و قاچاخچییەكە و كۆچبەرەكانیشیان دەستگیركردووە".
لەوبارەیەوە پریتی پاتێل، وەزیری ناوخۆی بەرتیانیا ئاشكرایكردووە "بەریتانیا زۆر نزیك بووەتەوە لەوەی رێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ فەرەنسا بكات بۆ پاراستنی سنوور و رێگریكردن لە پەڕینەوەی كۆچبەران لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا".
وەك پریتی باسی دەكات "بەڵگەی ڤیدیۆیی بەهێز هەیە بۆ ئەوەی بتوانن رێبوار ئەحمەد كە رۆڵی سەرەكی لە قاچاخچێتییەكە هەیە، دادگایی بكەن و دواتریش زیندانی بكرێت".
بەپێی زانیاریەكان بەلەمەكە پێنج كەسی خوار تەمەنی 18 ساڵی تێدا بووە، پێنج منداڵی دیكەش كە تەمەنیان لە نێوان 10، 11، 14 و 16 ساڵیدا بووە.
بەڵام رێبوار ئەحمەد ئەو تۆمەتانە رەتدەكاتەوە و وتوویەتی "منیش هەزار دۆلارم داوە تاوەكو لەو رێگەیەوە خۆم بگەیەنمە بەریتانیا".