کوردستانی
شوێنەوارێكی مێژوویی گرنگ لە دهۆك دەدۆزرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دوای نزیكەی 10 رۆژ لێكۆڵینەوە و كاركردن تیایدا، شوێنەوارێكی مێژوویی لە قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆك دۆزرایەوە كە مێژووەكەی بەوتەی بەرپرسانی شوێنەواری دهۆك بۆ زیاتر لە 1500 ساڵ دەگەڕێتەوە.
دوو ساڵ لەمەوبەر لە ناحیەی فایدەی سەر بە قەزای سێمێل لە رۆژئاوای سەنتەری شاری دهۆك، شوێنەوارێك دۆزرایەوە كە دەریدەخات لەو ناوچەیە بۆریی ئاو دروستكراوە، چەند رۆژێكیشە لێكۆڵینەوە لەسەر شوێنەوارەكە دەستیپێكردووە و بڕیارە ئەمڕۆ بۆ یەكەمجار بەفەرمی دۆزینەوەی رابگەیەندرێت.
یەكەمجارە لەسەر ئاستی عیراق و ناوچەكە بەگشتی شوێنەوارێكی لەو جۆرە لە ناحیەی فایدەی سەر بە قەزای سێمێل لە رۆژئاوای سەنتەری شاری دهۆك بدۆزرێتەوە، كە شوێنێكە بۆریی گواستنەوەی ئاوی تێدا دروستكراوە، كە وەك دەوترێت مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا. كە لەو كاتەدا كرنگی خۆی هەبووە.
شوێنەوارەكە كاتێك دەركەوتووە، هاوڵاتییەك هەندێك داری لەو شوێنە چاندبوو، كاتێك دارەكە دەچێنێت شوێنەواری بۆرییەك دەردەكەوێت، پاشان دەزگا ئەمنییەكانی ئاگاداركردووەتەوە، پاشان دەست بە لێكۆڵینەوە كراوە".
ماوەی 10 رۆژە لەو شوێنەوارە كاركردن بەردەوامە، بەڵام وەك بەرپرسانی شوێنەواری دهۆك باسی دەكەن بۆ دەستنیشانكردنی مێژووەكەی پێویستیان بە لێكۆڵینەوەی زیاتر هەیە.