کوردستانی

محەمەد حاجی مەحمود باس لە پەیوەندییەکانی خۆیی و قاسم سولەیمانی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


محەمەد حاجی مەحمود باس لە پەیوەندییەکانی خۆیی و قاسم سولەیمانی دەکات
مەودا میدیا-

سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان باس لەوەدەکات بەتەنها و بەکۆمەڵیش قاسم سولەیمانی بینیوە و پیاوێکی هێمن و لەسەرخۆبووە و شتی فەرز نەدەکرد و گوێی دەگرت، هەڕەشەی لێ نەبیستووە و ئاماژە بەوەشدەکات سولەیمانی دژی ریفراندۆم بوو.

محەمەد حاجی مەحمود، سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رادیۆی دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە "بەتەنها و بەکۆمەڵیش قاسمی سولەیمانیم بینیووە، پیاوێکی هێمن و لەسەرخۆبوو و شتی فەرز نەدەکرد و هەڕەشەم لێ نەبیستووە".

سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان باس لەوەشدەکات "سولەیمانی دژی ریفراندۆم بوو لە کەرکوک، پێیوتین ئه‌گەر ریفراندۆم لە کەرکوک نەکەن تا حەمرینتان رادەست دەکەین. تەنانەت وتی داوام لە شێخ جەعفەر کردووە هێز بێنن بۆ حەمرین، بەڵام شێخ جەعفەر وتویەتی ئێستا بۆمان ناکرێت".

راشیگەیاندووە "بەرپرسانی ئەمەریکا تا لە پۆستدا نین، پشتگیری سەربەخۆیی کورد دەکەن، کە چوونە پۆستەوە بێ دەنگن. ئێمە رێزی رای سیناتۆرەکە دەگرین، بەڵام بۆ پێشتر پشتگیرمان نەبوو، بۆیە ئەمەریکیەکان دەبێت لەگەڵ مەسەلەی کورددا واقیعی بن نەک عاتفی".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان