کوردستانی

زیاتر لە 27 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە 27 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتى گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد کە مانگی رابردوو 27 هەزار و 593 هاوڵاتیی سەردانیان نەخۆشخانەی شاریان کردووە.

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند "20 هەزار و 69 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و شەش هەزار و 593 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 870 نەخۆشیش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد مانگی ڕابردوو پێنج هەزار و 506 نەخۆش لە نەخۆشخانەکە داخڵ كراون، هەزار و 820 نەخۆش لەبەشی فریاكەوتن و 624 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 780 نەخۆش لەبەشی هەناوی و 444 نەخۆش لەبەشی شكاوی و 282  نەخۆش لەبەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون".

ئەوەشی خستەڕوو "مانگی رابردوو  لە نەخۆشخانەی شار 910 نەشتەرگەری جۆراوجۆر و 132 نەشتەرگەری قەستەرە و 90 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 28 نەشتەگەری بۆ منداڵان ئەنجامدراوە".

باسی لەوەشکرد "مانگی رابردوو، 63 هەزار و 868 شیکاری تاقیگەیی و یەک هەزار و 408 هیڵکاری دڵ کراوە، هەروەها پێنج هەزار و 926 تیشک و 231 ئیکۆ و 775 چارەسەری سرووشتی کراوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan