کوردستانی
کەمێک پێش ئێستا رووداوێکی دڵتەزێن لە شاری سلێمانی روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگەی سلێمانی - تاسڵوجە ئۆتۆمبێلێک بەهۆی تیژڕەویەوە کۆنتڕۆڵ لەدەستدەدات و خۆی دەکێشێت بە ستوونی رووناکی ناوەڕاستی شەقامەکە، لە ئەنجامدا چوار منداڵ گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
عەمید فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەسەر رێگەی تاسڵوجە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان سێنترا بەهۆی تیژڕەویەوە کۆنتڕۆڵ لەدەستدەدات وەرگەڕا کە هەشت کەسی تێدا بووە دوو ژن و شەش منداڵ و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش ژن بووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە رووداوەکەدا چوار لە منداڵەکان گیانیان لەدەستداوە کە تەمەنیان (8 ساڵ و 5 ساڵ و 15 ساڵ و 9 ساڵ)، هەروەها دوو ژن و دوو منداڵی دیکەش برینداربوون".
س.س