تەندروستی

ئەو نیشانانەی دەریدەخات کە رۆژانە رێژەیەکی زۆر شەکر دەخۆیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو نیشانانەی دەریدەخات کە رۆژانە رێژەیەکی زۆر شەکر دەخۆیت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شەکر یەکێکە لەو پێکهاتانەی کە زۆرینەمان بە رێژەیەکی زۆر بەکاری دەهێنین کە ئەمەش زیانێکی زۆر بە تەندروستیمان دەگەیەنێت و هەندێک جاریش دەرەنجامی خراپێ هەیە، هەروەها هەندێک کەس هەن کە ئالودەی زۆر خواردنی شەکر بوون ئەمەش بۆ تەندروستی کەسەکان زیانی هەیە.

هەندێک نیشانە هەیە لە مرۆڤەکاندا دەریدەخات کە رۆژانە رێژەیەکی زۆر لە شەکر دەخۆیت، ئەوانیش:

- هیلاکی و ماندوویەتی یەکێکە لە نیشانە سەرەکییەکانی زۆر خواردنی شەکر.

- لە ژەمەکاندا رێژەیەکی زۆر لە شیرینی و شەکر بەکاردەهێنیت بە جۆرێک کە گیرۆدەبویت پێوەی.

- رێژەی شەکری خوێن لە جەستەدا بەرزدەبێتەوە.

- برین و زیپکە لە لەشتدا دروست دەبێت بەجۆرێک کە نەمانی ئەو پەڵە و زیپکانە بەماوەیەکی درێژ لادەچێت.

- زیادبوونی کێشی لەش بە شێوەیەکی خێرا.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد