تەندروستی

كێشی زیاتر لە 200 كیلۆیە و شەكرە و فشاری خوێنی هەیە، بەڵام لە كۆرۆنا چاكبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كێشی زیاتر لە 200 كیلۆیە و شەكرە و فشاری خوێنی هەیە، بەڵام لە كۆرۆنا چاكبووەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 خوان پێدرۆ فرانكۆ، هاوڵاتییەكی مەكسیكیە كە لە ساڵی 2017 بە قەڵەوترین پیاوی جیهان پۆڵێنكرا و ناوی چووە ناو كتێبی "گینس" بۆ ژمارە پێوانەییەكان، لە نەخۆشی كۆرۆنا چاكبووەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی جیهان، خوان پێدرۆ ماوەی مانگێك بەهۆی كێشە زیادەكەی و چەندین نەخۆشی درێژخایەنەوە نەهامەتی زۆری بەدەست ئەو پەتایەوە چەشت.
خوان پێدرۆی تەمەن 36 ساڵ، وێڕای چەندین نەخۆشی درێژخایەنی وەك شەكرە، بەرزی فشاری خوێن و كێشەی كۆئەندامی هەناسە، كە ئەم نەخۆشیانە چانسی كەم بۆ ژیان بە تووشبووانی كۆرۆنا دەدەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خۆڕاگر بوو و توانی بەسەر پەتاكەدا زاڵ بێت و دوای مانگێك بە تەواوی لە ڤایرۆسەكە چاك بووەوە.

بەپێی میدیاكانی جیهان، هەرچەندە پێشتر پێدرۆ كێشەكەی لە 595 كیلۆگرامەوە بۆ 208 كیلۆگرام دابەزاندبوو، بەڵام بەهۆی تووشبوونی بە ژمارەیەك نەخۆشی درێژخایەن، هێشتا مەترسی لەسەر ژیانی هەبوو، بەڵام دایكی ئەو چانسەی نەبوو و بەر لە ماوەیەك لە تەمەنی 66 ساڵیدا بەهۆی پەتاكەوە گیانیلەدەستدا.

پێدرۆ خەڵكی ویلایەتی "ئەگواسكالانێنتس"ە چیرۆكی نەهامەتییەكانی بەدەست پەتای كۆرۆناوە دەگێڕێتەوە و دەڵێت "نەخۆشییەكە زۆر ئاڵۆز بوو، چونكە پەتاكە زۆر بەخێرایی تەشەنە دەكات، منیش یەكێكم لەوانەی بەهۆی كێشی زیادەوە رووبەڕووی مەترسی گەورەتر دەبنەوە".

دەشڵێت " من بەدەست ژانەسەرێكی زۆر و ئازارێكی گەورەی جەستەوە دەمناڵاند و بەهۆی بەرزی پلەی گەرمای لەشم بە ئەستەم توانای هەناسەدانم هەبوو‌".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان