گشتی

ڤیدیۆ.. پەرلەمانتارێك لە دانیشتنی پەرلەماندا سنگی ژنێك ماچ دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ڤیدیۆ.. پەرلەمانتارێك لە دانیشتنی پەرلەماندا سنگی ژنێك ماچ دەكات
مەودا میدیا-

 میدیاكانی ئەرجەنتین ڤیدیۆیەكیان بڵاوكردەوە كە تێیدا پەرلەمانتارێك دەردەكەوێت لە كاتی كۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممەی پەرلەمانی ئەرجەنتیندا كە لە رێگەی ڤیدیۆكۆنفرانسەوە بەڕێوەچووە، سنگی ژنێك ماچ دەكات و بەوهۆیەوە كۆبوونەوەی پەرلەمان رادەگیرێت.

پەرلەمانتارەكە ناوی خوان ئیمیلیۆ ئەمێرییە، كاتێك ئەندام پەرلەمانێكی دیكە قسە دەكات، ئەو سنگی ژنێك ماچ دەكات كە لە تەنیشتییەوە دانیشتووە و دەستبازی لەگەڵ دەكات، بەهۆی ئەو رووداوەشەوە كۆبوونەوەی پەرلەمان راگیرا، ڤیدیۆی رووداوەكەش بەخێرایی بە سۆشیالمیدیادا بڵاوبووەوە و دەنگدانەوەی زۆری لێكەوتەوە.

خوان ئیمیلیۆ دواتر وتی " ئەو ژنە هاوكاری بووە، باوەڕی وابووە لەو كاتەدا پەیوەندی لەگەڵ كۆبوونەوەكەدا پچڕاوە، چونكە هێڵی ئینتەرنێت لەو ناوچەیەی ئەوان زۆر خراپە".

وتیشی "زۆر شەرم لەخۆم دەكەم، هەستێكی زۆر ناخۆشم هەیە، بۆیە سنگی ئەو هاوكارەیشی ماچ كردووە، چونكە ١٠ رۆژ پێشتر نەشتەرگەریی مەمكی بۆكراوە".

هەر لەوبارەیەوە سێرجیۆ ماسا، سەرۆكی پەرلەمانی ئەرجەنتین رایگەیاند "رووبەڕووی  سووكایەتیی جددی بوونەتەوە".

سێرجیۆ كۆمیسیۆنێكیشی بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە پێكهێناوە، ئێستاش خوان ئیمیلیۆ چاوەڕوانە تاوەكو سزاكەی وەربگرێت، كە رەنگە هەڵپەساردنی بێت لە كارەكەی.
س.ج
https://www.youtube.com/watch?v=gLvt57PqoAc&feature=emb_title&ab_channel=faz
Qaiwan
Qaiwan