عیراقی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێشنیازێكی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن تاوتوێ دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئەمڕۆ شەممە 26/9/2020، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە و بڕیارە یاسای هەڵبژاردنەكان تاووتوێ بكات، ئەندامێكی كوردی ئەنجومەنەكەش دەڵێت پێشنیازێك هەیە بازنەی مامناوەند تێپەڕێت.
بەپێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دانیشتنەكە تایبەت كراوە، بە تەواوكردنی گفتوگۆ دەربارەی بازنەكانی هەڵبژاردن، لە پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق.
لەوبارەیەوە شیروان میرزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند"تائێستا بە فەرمی هیچ دانیشتن و تەوافوقێك لەنێوان كوتلە سیاسییەكان نەكراوە، بەڵام پێشنیازێك هەیە بازنەی مامناوەند تێپەڕێت واتە هەر پارێزگایەك بكرێتە چەند بازنەیەك، بە مەرجێك بازنەكان لەچەند كورسییەك پێكبێن".
وتیشی "ئەم پێشنیازە وەكو چارەسەری مامناوەند كراوە، بەڵام بە گشتی یاساكە لە بەرژوەندی كورد نییە چونكە بۆ ناوچە كوردستانییە كێشە لەسەرەكان گرفتە، بەڵام جارێ دیار نییە تەوافوق دەكرێت یاخود نیساب تەواو دەكرێت یاخود نا، كۆبوونەوەكە رەنگە دوابكەوێت بۆ چەند كاتژمێرێك".
لە كۆتایی مانگی تەممووزی ئەمساڵ، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق كاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی دیاریكرد و رایگەیاند رۆژی شەشی حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكرێت.