کوردستانی
وردەكاری هەڵكوتانە سەر ماڵێك لە هەولێر و كوژران و برینداربوونی چەند كەسێك
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
شەوی رابردوو لە گەڕەكی فەرمانبەرانی شاری هەولێر چەند كەسێك هەڵدەكوتنە سەر ماڵێك و دەستڕێژی گوللـەیان لێدەكەن، گەنجێك دەكوژن و دوو كەسی دیكەش بریندار دەكەن، وەك كەسوكاری كوژراوەكەش دەڵێن تۆمەتبارەكان هەڵاتوون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا دەستیكەوتوون، رووداوەكە كاتژمێر 12:00ی شەوی رابردوو بووە، "چەند چەكدارێك هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی ئەو خزمەیان و بە چەكی كڵاشینكۆڤ، تاپڕ و ساچمە تەقەیان لێكردوون".
هەر بەپێی زانیاریەكان "بەهۆی ئەو رووداوەوە كوڕێكی ماڵەكە بەناوی بارزان حوسێن، كە تەمەنی 24 ساڵە و چەند مانگێكە هاوسەرگیری كردووە كوژراوە، دوو كەسی دیكەش كە یەكێكیان كەسوكاری كوژراوەكە و ئەوەی دیكەیان دراوسێیانە بریندار بوون".
بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆییش كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتەوە "ئەو چەكدارانە زیاتر لە پێنج كەس بوون و وەكو گرووپێكی مافیایی لەو گەڕەكە بەردەوام كێشە و ئاژاوەیان ناوەتەوە، ئەو شەوەش بەناوی كۆتر و باڵندە كوشتن چوونەتە نێو ماڵەكانی گەڕەكەكە و چەند كۆترێكیشیان پێبووە، بەڵام دواتر هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵەكە و یەكێكیان كوشتووە و دوو كەسی دیكەشیان بریندار كردووە، پاش رووداوەكەش بەوتەی كەسوكاری كوژراوەكە هەڵاتوون".
پاش رووداوەكە هێزە ئەمنییەكان چوونەتە شوێنی رووداوەكە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە و كەسوكاری كوژراو و بریندارەكانیش سكاڵایان تۆماركردووە، بەڵام تائێستا پۆلیسی هەولێر ئامادەنییە بە فەرمی لەوبارەیەوە هیچ لێدوانێك بدات.