عیراقی
پۆمپیۆ لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا هەڕەشەی لە ژمارەیەك سەركردەی عیراقی كردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ماوەیەكە میدیاكانی عیراق باس لە ناوەڕۆكی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەگەڵ ژمارەیەك سەركردەی عیراقی دەكەن، باس لەوەدەكەن پۆمپیۆ هەڕەشەی توندی كردووە كە ئەگەر سنورێك بۆ موشەك بارانكردنی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا دانەنێن خۆیان ئەو كارە دەكەن.
بەشێك لە میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە " ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە دوای ئەوە دێت، كە حكومەتی عیراق نەیتوانیوە هێرشەكانی سەر نێردە و نوێنەرایەتی وڵاتان بەتایبەتیش ئەمەریكا، لە عیراق رابگرێت و سنوورێك بۆ مووشەكبارانی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە ناوچەی سەوزی بەغدا دابنێت".
هەر بەپێی هەواڵی ئەو میدیایانە، پۆمپیۆ لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا رایگەیاندووە "پێویستە هەمووان بە باشی ئاگادار بن، بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا ئامادەیە و بەزەییشیان بە هیچ كەسدا نایەتەوە".
هەر لەوچوارچێوەیەدا ماسیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عیراق، پەیامێكی هاوشێوەی گەیاندووەتە سەركردە عیراقییەكان و پێی وتوون "ئەگەر حكومەت و هێزە ئەمنییەكانی عیراق ناتوانن پارێزگاری لە باڵیۆزخانەكە بكەن و سنوورێك بۆ مووشەكبارانەكان دابنێن، ئەوا خۆیان دەتوانن و بێ دوودڵی دەیكەن".
بە گوێرەی زانیارییەكانی میدیا عیراقیەكان، ئێستا ئەمەریكا چاوەڕێی هەڵوێستی كردەیی عیراقە بۆ ئەوەی بتوانێت سەلامەتی نوێنەرانی وڵاتان بپارێزێت، هەرچەندە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق پێشتر رایگەیاندووە "چەكی نایاسایی لە وڵات جێگەی نابێتەوە، بەڵام هێشتا میلیشیاكان لە عیراق مەترسیدارن و نەتوانراوە كۆنترۆڵ بكرێن".