کوردستانی
سبەینێ دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنە و مامۆستایانیش خۆپیشاندان دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لەگەڵ یەكەم رۆژی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە، بڕیارە سبەینێ مامۆستایانی زۆرینەی شارو شارۆچكەكان، بڕیاری بایكۆتكردنی پرۆسەی خوێندن بدەن و خۆپیشاندانیش ساز بكەن.
سبەینێ یەكشەممە 27ی ئەیلولی 2020، كە وەزارەتی پەروەردە وەكو یەكەم رۆژی پرۆسەی خوێندنی ساڵی نوێ دیاری كردووە خوێندكارانی پۆلی 12 دەچنەوە پۆلەكانی خوێندن، لە هەریەكە لە لە شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەڕین و پشدەر و چەند ناوچەیەكی دیكەش، مامۆستایان خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن و بایكۆتی دەستپێكردنەوەی خوێندن دەكەن.
چەند رۆژیش لەمەوبەر مامۆستایانی ناڕازی سەرجەم شارو شارۆچكەكانی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا ڕایانگەیاند " هیچ جۆڕە میكانیزم و شێوازێك بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن سەركەوتوو نابێت و مامۆستایان پابەند نابن پێوەی ئەگەر پێش ئەو بڕیارە داوا سەرەكییەكانی مامۆستایان جێبەجێ نەكرێت".
مامۆستایانی نارازی ئەوەشیان خستەڕوو " یەكەم رۆژی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن دەكەن بە سەرەتای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی و دەستپێكردنی خەباتێكی مەدەنی درێژخایەن.