کوردستانی

توركیا تائێستا گەشتی فڕۆكەوانی لەگەڵ سلێمانی دەستپێنەكردووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا تائێستا گەشتی فڕۆكەوانی لەگەڵ سلێمانی دەستپێنەكردووەتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 ئەگەرچی گەشتی فڕۆكەوانی لە نێوان هەولێر و توركیا لە رێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دەستیپێكردووەتەوە، بەڵام بە وتەی بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی نێوان سلێمانی و توركیا دیاری نەكراوە.

تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە مەودا میدیای وت" تائێستا لەلایەن هێڵەكانی فڕۆكەوانیی توركیا و بەرپرسانی دیكەی توركیاوە هیچ ئاماژەیەكیان پێ نەداون بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتی نێوان سلێمانی و شارەكانی توركیا هەرچەندە گەشتەكانیان لەگەڵ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستپێكردووەتەوە".

تاهیر عەبدوڵا وتیشی "دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و توركیا پەیوەستە بە بڕیاری توركیاوە، پەیوەندیی بە هێڵی فڕۆكەوانیی عیراقییەوە نییە، هەروەك دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی نێوان هەولێر و توركیا بە بڕیاری توركیا بووە".

Qaiwan
Qaiwan