کوردستانی
پەروەردە : ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن كراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وا بڕیارە سبەینێ دەرگای خوێندنگاكان بەرووی خوێندكارانی 12ی ئامادەیی بكرێتەوە، بەوتەی بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانیش رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگیرێتەبەر.
بەكر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بە مەودا میدیای وت "لەئەمڕۆوە ئامادەكاری كراوە بۆ پاكژكردنەوەی خوێندنگاكان و هۆڵەكانی خوێندن و ماسك و دەرمانی پاكژكەرەوە ئامادە كراوە بۆ ئەوەی بدرێتە خوێندكاران و مامۆستایان هەتا بە كەمترین زیان دەوام بكرێت و دەست بە خوێندنی وانەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بكرێت".
بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا وتیشی "وابڕیارە قۆناغەكانی تر ئەگەر بارودۆخی كۆرۆنا ناجێگیر بێت بە ئۆنلاین دەستپێبكەن".
بەكر محەمەد وتیشی "بەپێی رێنماییە تەندروستییەكان فرۆشگای ناو خوێندنگاكان ناكرێنەوەو داوا لە خوێندكاران دەكرێت خۆیان ئاو یان خواردن لەگەڵ خۆیان ببەن".