کوردستانی
پارەی جوتیارانی هەولێر دابەش دەكرێت و لە سلێمانیش ئامادەكاری دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەرێوبەری چاودێری بازرگانی هەولێر رایگەیاند "سبەینێ یەكشەممە، چەكی شایستە داراییەكانی جوتیاران دابەشدەكرێت و لەپێناو دروستنەبوونی قەرەباڵغی بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانیش تا ئێستا دابەش نەكراوە".
هێمن سەید موراد وتیشی " رۆژی یەكشەممە لە ژمارە پسولەی ١٤٠ تاوەكو ٤٤٠ و رۆژی دووشەممەش لە ٤٤١ تاوەكو ٨٤٦ دابەشدەكرێت".
لەبارەی كاتی دابەشكردنی شایستە داراییەكانی جوتیارانی پارێزگاكانی دیكەی هەرێمەوە، كامەران وریا، بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی بە مەودا میدیای وت"تائێستا چەكی جوتیارانی سلێمانی ئامادە نەكراوە و پێدەچێت لە سێ شەممە دەست بە دابەشكردنی بكرێت تا جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی شایستە داراییەكانیان وەربگرن".
بەپێی زانیاریەكانی مەودا، ئەو پارەیەی بۆ ئەو دوو قۆناغە هاتووە هەشت ملیار و 805 ملیۆن دیناربووە، بۆ قۆناغەكانی داهاتووش وەزارەتی بازرگانی هەرێم و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكان داوایان كردووە بڕی پارەی پێویست بۆ جووتیاران لە بەغداوە رەوانە بكرێت.
بۆ هەموو هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدرالییەوە لەكۆی بەرهەمی نزیكەی یەك ملیۆن تۆن، تەنیا 390 هەزار تۆن گەنم وەردەگیرێت.