تەندروستی
حكومەتی عیراق لەبارەی ناشتنی مردووانی كۆرۆنا بڕیاری نوێ دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لیژنەكانی بەخاكسپاردنی ئەو كەسانەی بە كۆرۆنا گیانلەدەستددەن هەڵوەشاونەتەوە، لەمەودوا هاوڵاتیان سەرپشكن لە شوێنی بەخاكسپاردنی مردووەكانیان، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانیش دەڵێت بڕیارەكە لەلایەن عیراقەوە دراوە.
عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی مانگێكە لیژنەی بەخاكسپاردنی ئەو كەسانەی بە كۆرۆنا گیان لەدەست دەدەن هەڵوەشاوەتەوە، هەڵوەشاندنەوەی لیژنەكەش دوای ئەوە هات كە وەزارەتی تەندروستیی عیراق بە نووسراوی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاكانی ئاگاداركردووەتەوە كە دەتوانن مردووانی كۆرۆنا رادەستی كەسوكارەكانیان بكەنەوە بەمەبەستی بەخاكسپاردنیان".
وتیشی "دوای ئەنجامدانی رێكارە تەندروستییەكان تەرمی ئەو كەسانەی بە كۆرۆنا گیان لەدەست دەدەن رادەستی كەسوكارەكانیان دەكرێنەوە، رێنمایی دەكرێن كە بەگوێرەی رێكارە تەندروستییەكان بەخاكی بسپێرن، بەجۆرێك مردووەكە نەشۆردرێت و كفن نەكرێت، هاوكات گۆڕەكەی قووڵتربێت لە گۆڕی ئاسایی، ئەو كەسانەشی بەشدارن لە بەخاكسپاردنەكەیدا دەستكێش و دەمامك ببەستن، رێوڕەسمی بەخاكسپاردنەكەش قەرەباڵغ نەبێت".
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "پێشتر هەموو ئەو كەسانەی بە كۆرۆنا گیانیانلەدەستدەدا لە گۆڕستانێكی تایبەت بە خاك دەسپێردران، بەڵام ئێستا دوای رادەستكردنی تەرمی مردووەكە، كەسوكارەكەی ئازادن لە هەر گۆڕستانێك بەخاكی دەسپێرن، بەڵام بەو مەرجەی رێكارە تەندروستییەكان جێبەجێ بكەن".