جیهانی
ئێران زیانەكانی وڵاتەكەی بەهۆی گەمارۆكانی ئەمەریكاوە ئاشكراكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
سەرۆك كۆماری ئێران ئاشكرایكرد سزا و گەمارۆكانی ئەمەریكا زیانی زیاتر لە 150 ملیار دۆلاری بە وڵاتەكەیان گەیاندووە، باس لەوەشدەكات ئەگەر ئەو سزایانە نەبوونایە گەلی ئێران ژیانێكی باشتری دەبوو.
حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران، لەمیانی كۆبوونەوەیەكدا لە تاران رایگەیاند "ئیسرائیل و ئەمەریكا و ئەو دەوڵەتانەی هاوپەیمانی ئەو دوو وڵاتەن هۆكاری كێشەكانی ئێرانن".
وتیشی "ئەمەریكا سزای نا مرۆڤایەتی و تیرۆریستانەی بەسەر ئێران دا سەپاندووە و رێگری لێدەكات دەرمان و خۆراكی پێویست بەدەست بهێنێت، پێشتر لە كۆشكی سپی هیچ پیاوێكم نەبینیوە بەوشێوە دڕندانەیە هەڵسوكەوت بكات".
سەرۆك كۆماری ئێران ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر سزاكانی ئەمەریكا نەبوونایە گەلی ئێران ژیانێكی باشتری دەبوو، ئەگەر گەلی ئێران پێویست بكات كەسێك بە نەفرەت بكات بەهۆی ئەم كێشانەوە ئەوە دەبێت نەفرەت لە كۆشكی سپی بكات".
رۆحانی "متمانەی خۆی نیشاندا بەوەی گەلی ئێران ئەو گەمارۆیانە تێكدەشكێنێت كە ئەمەریكا لەسەری داناوە و ئەم قۆناغەش تێدەپەڕێنێت".