تەندروستی

پسپۆڕێكی روسی هۆكاری هەڵكشانەوەی كۆرۆنا ئاشكرادەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 پسپۆڕێكی روسی هۆكاری هەڵكشانەوەی كۆرۆنا ئاشكرادەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

پسپۆڕێكی روسی رایدەگەیەنێت، هۆكاری زیادبوونی تووشبووانی كۆرۆنا لەروسیا پەیوەندی بە هاتنەوەی وەرزی سەرماوە هەیە هەروەها پابەند نەبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی.

ئانا پۆبۆڤا، سەرۆكی دەستەی "روس پۆتریبنادزور" كە تایبەتە بە پاراستنی مافەكانی بەكاربەر و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان، رایگەیاند "تێبینی گەشەكردنی كۆرۆنامان كردووە و هەست دەكەین ژمارەی تووشبووان رووی لە زیادبوون كردووە،  بەتایبەت لەم رۆژانەی دواییدا".

وتیشی "ئەو مەترسیانەی پێشبینیمان دەكرد وەك خۆی هاتەدی، بەڵام پەیوەندی بە هاتنی وەرزی سەرماوە هەیە  كە وەرزی بڵاوبوونەوەی هەوكردنە ڤایرۆسییەكانە بەتایبەت لە هەناسەدانی مرۆڤدا".

ئانا دەشڵێت " یەكێك لە هۆكارەكانی دیكەی هەڵكشانی كۆرۆنا ئەوەیە هاوڵاتیان پابەندی رێكارە تەندروستیەكان نابن بەتایبەت لەم وەرزەدا".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان