عیراقی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ یەکلاکردنەوەی پرسێکی گرنگ لە کۆبوونەوەدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستیپێکرد بەموبەستی تاوتوێکردنی بڕیارە یاسای هەڵبژاردنەكان، کە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە لە مانگی شەشی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق ئەنجام بدرێت.
حەسەن ئاڵی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران عیراق دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستا هیچ پرسێک تاوتوێ نەکراوە".
هەروەها پێشتر ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرۆکی پەرلەمانی عیراق ئەمڕۆ شەممە 26ی ئەیلولی 2020ی دیاریکردووە بۆ دانیشتنێکی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردن و بڕیارە ئەمڕۆ شەممەش کۆتا دانیشتن بێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بابەتە".
س.س