کوردستانی

بکوژی گەنجێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بکوژی گەنجێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

ئاسایشی هەولێر ئاشکرای کرد بکوژی هاوڵاتی ئیلیاس قادر کە شەوی 7ی 9ی ئەم مانگە لە شاری هەولێر کوژرا، دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "لە رێککەوتی 7ی 9ی 2020 کاتژمێر 11:00ی شەو لە چوارڕیانی فلکەی زراعیەی شاری هەولێر لە رووداوێکی دەستڕێژی گوللەدا، هاوڵاتی (ئیلیاس قادر) گیانیلەدەستدا و هاوڵاتییەکی تریش بریندارکرا".

ئاماژە بەوەشکراوە "پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەو رووداوە لەلایەن بەڕێوبەرایەتیمان، توانرا سەرەداوی تاوانەکە بدۆزینەوە و لە 23ی ئەم مانگەدا تاوانباری بکوژ بەناوی (گەیلان خالد حەمد عەباس) لەدایکبووی 1998 دانیشتوی شاری هەولێر دەستگیرکرا".

باسی لەوەشکردووە، "لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەی (406 ی.س) لامان بەندکرا و لەبەردەم دادوەر دانی بە تاوانەکەیدا نا، کە هەڵساوە بە تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلەکەیان، دۆسییەی تۆمەتبار لەلایەن دادگا رێکارە یاساییەکانی بەرانبەر دەگیرێتەبەر."

س.س
Qaiwan
Qaiwan