ستایڵی نوێ

چۆنیەتی ئامادەکردنی مرەبای هەنجیر

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆنیەتی ئامادەکردنی مرەبای هەنجیر
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

مرەبای هەنجیر یەکێکە لە خواردنە بە تامەکان کە زۆر کەس ئارەزووی خواردنی دەکات بە تایبەتی لە وەرزی هەنجیرەدا، دەتوانرێت بەم شێوازە ئامادە بکرێت.

پێداویستییەکان

1 کیلۆ هەنجیر، 1 کیلۆ شەکر دەتوانیت بەپێی ویستی خۆت بەکاری بهێنیت، کەمێک لیمەندوزی، گوڵاو و گوێز بەپێی ویستی خۆت، ئاو.

چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی

سەرەتا شەکرەکە لەگەڵ ئاوی پێویست دەخەینە سەر ئاگرێکی هێواش، دواتر کەمێک لیمەندۆزی تێدەکەین، وازی لێدێنین تا خەست دەبێتەوە بەس نابێت زۆر خەست بێتەوە، پاشان هەنجیرەکەی بۆ زیاد دەکەین وازی لێدێنین تا بەبای دەکوڵێت، دواتر کە کوڵا دەتوانیت گوڵاوەکەی بۆ زیاد بکەیت ئەگەر ئارەزووت کرد، پاشان کە ساردبووە دەتوانرێت بخورێت، بەم شێوەیە مرەباکە ئامادە دەبێت و دەتوانیت پێشکەشی بکەیت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن