کوردستانی

ژماره‌یه‌ك برینداری چه‌كی كیمیاوی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژماره‌یه‌ك برینداری چه‌كی كیمیاوی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كرێن
مه‌ودا میدیا-

بڕیاره‌ 53بریندار و به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیاوی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی وڵاتی ئێران بكرێن.

لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند" به‌مه‌به‌ستی پشكنین و چاره‌سه‌ركردن 53 برینداری چه‌كی كیمیاوی ره‌وانه‌ی وڵاتی ئێران ده‌كرێن، به‌شێك له‌و بریندارانه‌ كه‌ ژماره‌یان 35 برینداره‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ دیاری كراون، 18 برینداریشیان پێشتر له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی سه‌رۆكی پێشووی حكومه‌ته‌وه‌ دیاری كرابوون".

سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ وتی" ئه‌و بریندارانه‌ نوێنه‌ری كۆمه‌ڵێك دام و ده‌زگای حكومی هاوڕێیه‌تیان ده‌كه‌ن، كه‌ یه‌كێكیان نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی داراییه‌، به‌هۆی خانه‌نشین بوونی ئه‌و نوێنه‌ره‌وه‌ ره‌وانه‌ كردنی برینداره‌كان دواكه‌وت ئه‌مڕۆ كه‌سێكی دی له‌بری ئه‌و نوێنه‌ره‌ دیاری كراوه‌ و له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا برینداره‌كان ره‌وانه‌ی وڵاتی ئێران ده‌كرێن". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان