عیراقی

عیراق خۆی پڕچەك دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق خۆی پڕچەك دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، بۆ واژۆكردنی گرێبەستی پڕچەككردنی سوپای وڵات لەگەڵ فەرەنسادا راسپێردراون.

محەمەد رەزا ئال حەیدەر، سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لیژنەكەیان هیچ رێگرییەك لە ئاڕاستەكردنی حكومەت بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی پڕچەككردنی سوپای وڵات لەگەڵ فەرەنسادا ناكات".

وتیشی "بۆ كردنی گرێبەستێكی لەوجۆرە ئەوە رەچاوكراوە كە فەڕەنسا ئەندامی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە دژی داعش بووە".

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران راشیدەگەیەنێت "حكومەتی عیراق  پێویستە توانای هێزە چەكدارییەكانی بەهێزتر بكات، بە كڕینی فڕۆكەی جەنگی فەرەنسی لە جۆری رافاڵ".

ئال حەیدەر ئەوەشی خستەڕوو "ئەوان هیچ رێگرییەك لە فرەجۆركردنی چەكی سوپای عیراق بە بەكارهێنانی چەكی روسی، فەڕەنسی و ئەمەریكی ناكەن، پێشتریش ئەزموونی كڕینی چەكی فەرەنسییان تاقیكردوەتەوە، بەڵام لە ئێستادا عیراق دەیەوێت فڕۆكە و كەشتییە جەنگییەكان لە پاریس بكڕێت".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان