ئابووری

نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی 320 ملیارەكەی بەغدا بۆ هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی 320 ملیارەكەی بەغدا بۆ هەرێم
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، تائێستا بەغدا 320 ملیارەكەی نەناردووە بۆ هەرێم و مووچەی فەرمانبەرانی خۆشی دابەش نەكردووە، حكومەتی هەرێمیش چاوەڕێی بەغدا دەكات تا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری 2020 بكات.

سەبارەت بە ناردنی 320 ملیارەكەی بەغدا بۆ هەرێم، ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای وت"تائێستا بەغدا پارەكەی نەناردووەو تا مووچەی فەرمانبەرانی عیراقیش دابەش نەكرێت بەغدا پارەكە بۆ هەرێم نانێرێت، مووچەی عیراقیش بە یەك رۆژ دابەش ناكرێت، بۆیە دیار نییە كەی پارەكە بۆ هەرێم دەنێردرێت".

بانكە ‏ناوخۆییەكانی عیراق پێشتر 15 تریلیۆن دیناریان بۆ مووچە قەرزكردبوو، ئەندامەكەی لیژنەی دارایی دەڵێت "ئەو پارەیە تەواو بووە، بۆیە مووچەش دواكەوتووە، ‏ئێستا لە عیراق چاوەڕێی كۆكردنەوەی داهاتەكان دەكرێت بۆ دەستكردن ‏بە دابەشكردنی مووچە".‏

جێی ئاماژەیە بۆ دابەشكردنی مووچە، حكومەتی عیراق مانگانە پێویستی بە زیاتر لە ‏‏چوار ترلیۆن دینارە، هەرێمی كوردستان ‌و عیراق رێككەوتوون لەسەر ‏ئەوەی تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ عیراق مانگانە 320 ملیار دینار بۆ ‏كوردستان بنێرێت.‏

بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ‏چاوەڕێی 320 ملیار دیناری مانگانەی بەغدا دەكات.
عیراق ئێستا مانگانە 320 ملیار دینار وەكو شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت. 

حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی شووباتی بە لێبڕینی 21% دابەشكرد، لە 18-08-2020 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی سێی بەهەمان بڕەوە دابەشكرد، بەڵام بۆ مووچەی مانگی نیسان لێبڕینەكەی كەمكردووەتەوە بۆ 18%.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان