عیراقی
ئێران بۆ عیراق: كوشتنی سولەیمانی سووكایەتی بوو بە عیراق و تۆڵەی دەكەینەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وەزیری دەرەوەی عیراق دوو رۆژە لە كۆماری ئیسلامیی ئێرانە و لەگەڵ سەرۆك كۆمار و بەرپرسانی دیكەی ئەو ئەو وڵاتە كۆبووەوە، لە هەموو كۆبوونەوەكاندا كوژرانی قاسم سولەیمانی بەشێكی گفتوگۆكان بووە.
عەلی شەمخانی، سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق ئەمڕۆ كۆبوونەوە، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە میدیا فەرمییەكانی ئێران بڵاویان كردووەتەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا عەلی شەمخانی رایگەیاندووە "بچوكترین سزای بكوژانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس ئەوەیە، دەستبەجێ ناوچەكە و بەتایبەت عیراق بەجێبهێڵن، چاوەڕوانن عیراق لەرێی كۆنفرانسە نێودەوڵەتییەكانەوە بەجددی بەدواداچوون بۆ كوژرانی قاسم سولەیمانی بكات".
فوئاد حوسێن لەگەڵ محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێرانیش كۆبووەوە، لەو كۆبوونەوەیەشدا باسی كوژرانی سولەیمانی كراوە.
بەپێی سەرچاوە فەرمییەكانی ئێران قاڵیباف وتوویەتی "هێرشی ئەمەریكا بۆ سەر فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی ئێران و فەرماندەی پێشووی حەشدی شەعبی عیراق، سووكایەتی بووە بە سەرەوەریی عیراق و پێشێلكردنی سەربەخۆییەكەی".