تەندروستی

منداڵی تازە لەدایکبوو دەبێت لەم کاتانەدا بشۆرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵی تازە لەدایکبوو دەبێت لەم کاتانەدا بشۆرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دکتۆرە دیمەن حسێن، پسپۆڕی نەخۆشیەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی لە وەڵامی پرسیاری دایکێکدا سەبارەت بە شۆردنی منداڵە تازە لە دایکبووەکەی دەڵێت "کاتی یەکەم شۆردنی منداڵ دوای لەدایکبوون، گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە لەم ساڵانەی دواییدا، پێشتر دوای کاتژمێر بۆ دوو کاتژمێر منداڵی تازەلەدایک بو دەشۆرا".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئێستا رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت دوای 24 کاتژمێر لە دوای لەدایکبوون منداڵ بشۆرێت یان ئەگەر بە هەر هۆکارێکی پێویست نەگونجا ئەوا دوای شەش کاتژمێر دەبێت منداڵەکە بشۆرێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "زوو شۆردن راستەوخۆ دوای لەدایکبوون دەکرێت ببێتەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی لەشی منداڵەکە و دابەزینی رێژەی شەکر لە خوێنیدا، جگە لەوەش کاتی بەرکەوتنی کۆرپەلە لەگەڵ دایک و شیرخواردنی یەکەم کاتی دەوێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە