گشتی

هەرێم.. لەسەرەتای ئەمساڵەوە 170 حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی تۆماركراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێم.. لەسەرەتای ئەمساڵەوە 170 حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی تۆماركراوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەپێی ئامارێك لەسەرەتای ئەمساڵەوە 170 حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی لەهەر چوار پارێزگاكەی هەرێم تۆماركراون، كە زۆربەی حاڵەتەكانیش لە رەگەزی مێ بوون.

بەپێی دوایین ئاماری پزیشكی دادوەری لە هەرێمی كوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئەم مانگە، 170 حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی لەهەرێمی كوردستان تۆمار كراون.

هەر بەپێی ئەو ئامارە ئەو كەسانەی دەستدرێژی سێكسیان كراوەتەسەر تەمەنیان لەنێوان چوار تا 29 ساڵە و زۆربەشیان لە رەگەزی مێن.

هەر بەپێی ئەو ئامارە لەم چەند ساڵەی دواییدا ژمارەی ئەو منداڵانەی لە بازاڕ و سەر شەقامەكان كار دەكەن زیادیكردووە، كار كردنی ئەو منداڵانەش كاریگەری دەخاتە سەر باری دەروونیان و هەندێكیشیان داهاتوویەكی نادیاریان دەبێت.
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال