کوردستانی

سلێمانی- سێ‌ تۆمەتبار بەبڕێك پارەی‌ ساختەوە دەستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی- سێ‌ تۆمەتبار بەبڕێك پارەی‌ ساختەوە دەستگیركران
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

مەفرەزەكانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سێ‌ تۆمەتباریان بەبڕێك پارەی‌ ساختەو بڕێك كاغەزی‌ ئامادەكراو بۆ ساختەكردنی‌ پارە دەستگیركرد، كە ژمارەیەك پارچە چەكیشیان پێگیراوە.

راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "پۆلیسی‌ سلێمانی‌ زانیاری‌ پێگەیشت لەبارەی‌ سێ‌ تۆمەتبارەوە كە بڕێك پارەی‌ ساختەیان پێیە ، لێكۆڵینەوەكان دەستپێكردو دوای‌ چونی‌ مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی فریاكەوتن و پۆلیسی نەهێشتنی‌ تاوان  بۆ شوێنی‌ مەبەست لە گەڕەكی‌ سەرچنار  سێ تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی‌ جۆری‌ لاندكرۆزەر كە بڕێك پارەی‌ ساختەی‌ تێدابوو بەجۆرێك تەنها هەردوو دیوی بەستەپارەكان 100 دۆلاری‌ ساختە بووەو لەناوەوە هەمووی‌ كاغەزی‌ سپی‌ بووەو بەقەبارەی‌ دۆلار بڕدراوە كە 42 بەستە بووە،هەروەها دەستیش گیرا بەسەر  دوو دەمانچەو ژێرسێیەك و كڵاشینكۆفێك و ژمارەیەك فیشەك ومەغزەندا".

 پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەئێستادا تۆمەتباران كە سەرجەمیان كوردن و دانیشتووی‌ شاری‌ سلێمانین بە بڕیاری‌  دادوەرو بە پێی‌ ماددەی‌ 298 لەیاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".
Qaiwan
Qaiwan