کوردستانی

سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی دەچنە پەرلەمان

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی دەچنە پەرلەمان
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد "هەفتەی داهاتوو سەرۆكی حكومەتی هەرێم و جێگرەكەی و وەزیری دارایی دەچنە پەرلەمان، باس لەوەشدەكات لە دانیشتێكدا گفتوگۆ دەكرێت لەسەر دۆخی دارایی هەرێم و هەنگاوەكانی چاكسازیی.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دا پرسی داواكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ هاتنە پەرلەمان و باسكردنی دۆخی دارایی هەرێم و هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیی تاوتوێ كراوە".

هێمن هەورامی، ئەوەشی خستەڕوو "هەفتەی داهاتوو پەرلەمان بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی كۆدەبێتەوە، هەر وەزیرێكی دیكەش پێویست بێت دێتە پەرلەمان روونكردنەوە دەداتە پەرلەمانتاران".

جێی ئاماژەیە، رۆژی 26ی ئەم مانگە سەرۆكی حكومەتی هەرێم داوای دانیشتنی تایبەتی پەرلەمانی كوردستانی كرد بۆ خستەڕووی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی چاكسازیی و دانوستانەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و باسكردنی دۆخی دارایی و تەندروستی هەرێم.

ئەوەش لە كاتێكدایە، بەشێك لە پەرلەمانتاران داوایان كردووە سەرۆكایەتی پەرلەمان، دانیشتنێك تایبەت بكات بە لێپرسینەوە لە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی، لەسەر دۆخی دارایی هەرێم و دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران.
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال