عیراقی

4111 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 4111 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 4116 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 62 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ 353 هەزار و 566  کەس بەرزبووەوە.
 
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 4116 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 62 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و 4111 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
 
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، 353 هەزار و 566 کەس تووشبوون و 284 هەزار و 784  کەس چاکبوونەتەوە 9052 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan