کوردستانی
قایمقامی سلێمانی سەبارەت بە نرخی گەراجەکانی وەستانی ئۆتۆمبێل بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت تەواوی گەراجەکانی وەستانی ئۆتۆمبێل ناچار دەکرێن رۆژانی هەینی و پشووهكان لە کارکردن بەردەوام بن، ئاماژە بەوەشکراوە دەبێت نرخى گەراجەکان لە نێوان هەزار دینار تاوەکو هەزار 500 دینار بێت.

لە راگەیەندراوێکدا قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند "بەجۆرێک ئەو گەراجانەی کە کۆنکرێت یان قیرتاوە لەگەڵ بوونی سەقف بۆماوەی شەش کاتژمێر تەنها هەزار و 500 دینارە و لەو کاتە زیاتر دەبێت بە دوو هێندە، ئەو گەراجانەی تەنها کۆنکرێت یان قیرتاوە بۆ شەش کاتژمێر هەزار و 250 دینار وەردەگیرێت و بۆ ئەو گەراجانەش کە زەوییەکەی گڵ و تێكهڵهیه و سەقفی نییە بۆ شەش کاتژمێر تەنها هەزار دینار وەردەگیرێت، هەرکاتێک خاوەنی گەراجێک لەو نرخە زیاتر وەربگرێت توشی سزای مادی یان داخستن دەبێتەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئاگاداری سەرجەم خاوەن گەراجەکان دەکەینەوە بە هیچ جۆرێک ئۆتۆمبێل لەسەر شۆستە و شەقامەکان رانەگرن"، هەروەها باس لەوەشکراوە "لەکاتی سەرپێچیدا سزای مادی خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە لهلایهن بهرێوەبهرایهتی هاتووچۆوه و خاوەنی گەراجەکەش لهلایهن لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیهتهوه دەدرێت".
س.س
س.س