عیراقی

مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کرا و قوربانی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کرا و قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە مووشەکێکی کاتیۆشا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کەوتە خوارەوە، بە هۆیەوە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن و ژن و منداڵیشیان تێدایە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز کە لە سەرچاوەیەکی ئەمنی بەغداوە وەریگرتووە، ئەمڕۆ دووشەممە مووشەکێکی کاتیۆشا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کەوتە خوارەوە کە بەر ماڵی هاوڵاتییەک کەوتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی ئەو مووشەکەوە دوو کەسی ئەندامی خێزانەکە گیانیان لەدەستداوە کە ژن و منداڵێکن و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

س.س
Qaiwan
Qaiwan