کوردستانی

دەست بە دابەشکردنی پسوڵەی نوێی خۆراک دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بە دابەشکردنی پسوڵەی نوێی خۆراک دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دەست بە دابەشکردنی پسوڵەی خۆراکی ساڵى 2020 - 2021 لە شارەکانی هەرێمی  کوردستان دەکرێت و وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت لە رێگەی بریکارەکانەوە فۆڕمەکە دابەش دەکرێت.

فەتحی محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پسوڵەی خۆراکی ساڵى 2020 - 2021 هاتووە لە شاری هەولێر دەست بە دابەشکردنی کراوە و لە شاری سلێمانیش دەست بە دابەشکردنی دەکات".

وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "لە رێگەی بریکارەکانەوە فۆڕمەکە دەدرێت بە هاوڵاتییان، هەروەها فۆڕمەکە شێوازە نوێیەکەیە و لە شێوەی کارتدایە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan