کوردستانی

چوار کیلۆ مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار کیلۆ مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا
مەودا میدیا-

ئاسایشی راپەڕین ئاشکرای کرد دەستیان گرتووە بەسەر چوار کیلۆ مادەی هۆشبەری کریستاڵدا، کە لەناو تایەی سپێری ئۆتۆمبیلێکدا حەشاردرابوو، ئەوەشخراوەتەڕوو چوار کەسیش لەسەر مامەڵەکردن بەو مادەیەوە دەستگیرکران و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند "توانرا لەلایەن هێزەکانیانەوە، لە بازگەی بانوەقەل بە فەرمانی دادوەر کەسێک دەستگیربکەن، کە چوار کیلۆ ماددەی هۆشبەری لە جۆری کریستاڵ کە لەناو تایەیی سپێری ئۆتۆمبیلێکی جۆری هۆندا سۆناتادا حەشاردابوو".

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتبارەکەدا دانی بەوەداناوە کە ویستوویەتی مادەکە بگوازێتەوە بۆ قەزای زاخۆ و دواتریش سێ کەسی دیکە لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیرکراون و دانیان بە کارەکەیاندا ناوە".

لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە "تۆمەتبارەکان بەپێی مادەی 14ی مادە هۆشبەرەکان لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دۆسیەکەیان رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر کراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال